ئیسرائیل لە ماوەی ٨٤ ڕۆژدا ١٠٦ ڕۆژنامەنووسی کوشتووە

(0) / / جهان / زایەڵە غەزە فەڵەستین ڕۆژنامەنووس پرێس ئیسرائیل


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١٠٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە بڵاوی کردەوە کە بە هۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نوسەیرات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ڕۆژنامەنووسێک کوژراوە.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، لە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا پەیامنێرێکی کەناڵی قودس بە ناوی جەبر ئەبو هێدروش کوژراوە و بەو پێیە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کوژراون، گەیشتە ١٠٦ ڕۆژنامەنووس.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، "کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە ئەنقەستە بۆ ئەوەی دەنگی فەڵەستینییەکان کپ بکردرێت، ڕاستییەکان بشاردرێنەوە و هیچ هەواڵێکی کۆمەڵکوژییەکان بە گوێی ڕای گشتی جیهان نەگات".