سەید ئەحمەد بەرزنجی: شەهید سولەیمانی عێراق و کوردستانی لە داعش پاراست / شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەرگای بۆ شۆڕش کورد کردەوە

(0) / / راپورت / زایەڵە سەید ئەحمەد بەرزنجی قاسم سولەیمانی کوردستان سلێمانی داعش بافڵ تاڵەبانی


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لە ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم سولەیمانی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، سەید ئەحمەد بەرزنجی، کەسایەتی ئایینی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرکردایەتی یەکێتی بۆ كاروباری ئاینی، جەختی لە ڕۆڵی ئەو فەرماندە شەهیدە لە ڕزگاردنی عێراق و کوردستان لە داعش کرد و هاوکات باسی کە کاریگەریی ئیجابی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر شۆڕشی کورد لە عێراق، کرد.
ئەمڕۆ پێنجشممە لەشاری سلێمانی    لە مەراسیمی ساڵیادی حاجی قاسم سولەیمانی کە کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێکیخستبوو بۆ سەرۆک و سکرتێر و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی وکادرە پێشکەوتووەکانی حیزبەکان و کەسایەتیە ئاینی وکۆمەڵایەتیەکان  ئەو یادە بەرز ڕاگیرا.
سەید ئەحمەد بەرزنجی، کەسایەتی ئایینی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرکردایەتی یەکێتی بۆ كاروباری ئاینی یەکێکی لە بەشداربووان بوو کە وتاری پێشکەش کرد.
دەقی وتارەکە؛
بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، مرۆڤە هەڵکەوتوو و چاکەکان و ئەوانەی کە سوودیان بۆ مرۆڤایەتی بووە و خزمەتی مرۆڤایەتیان کردووە و هەمیشە بەرەنگاری زوڵم و ستەم و داگیرکاری بوونەتەو، لاپەڕەیەکیان لە مێژوو بۆ خۆیان تۆمار کردووە، کە نەوە دوای نەوە بۆ چەند مەکتەبێک سوودیان لێ بینیوە و شانازییان پێوە کردووە.
هەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانە هاتوون بۆ یادکردنەوەی کەسایەتییەکی بەڕێز و نەمر ئەویش جنراڵ قاسم سولەیمانییە. 
بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو کاتەی کە دوای نسکۆی ساڵی ١٩٧٥ کە شۆڕشی نوێ بە ڕابەرایەتی ڕەمزی گەلەکەمان جەنابی مام جەلالی خوالێخۆش سەری هەڵدا، ئەو کاتە هەر چوار دەورە لە شۆڕشی کورد و لە کورد گیرا بوو و کورد یەک مەنفەزی نەبوو، بەڵام بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران مەنفەز و دەرگایەک بۆ کورد کرایەوە کە پەیوەندی دروست بوو لەگڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. پاشانیش ئەندازیاری ئەو پەیوەندییانە کە پەرەی پێدا شەهید حاجی قاسم سولەیمانی بوو کە نەک هەر بۆ پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و شۆڕشی نوێ گەلەکەمان نەک هەر ئەوە، سەردار قاسم سولەیمانی پێگەیەکی پەیداکرد بوو لە ناو هێزە سیاسییەکانی کوردستاندا و هەموو جارێک ئەبوو بە لایەنێکی خێر بۆ هەر لایەنێکی تێدا ناکۆکیەک دروست دەبوو، ئەو دەکەوتە بەینەوە بۆ چارەسەری ئەو ناکۆکییانە و یەکخستنەوەی ڕیزەکانی شۆڕش.
بە ڕاستی سەردار قاسم سولەیمانی ڕۆڵێکی گەورەی بوو لەمە و پاش ئەوەی کە لە ساڵی ١٩٩٢ پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروست بوو، یەکەم دەوڵەت لە ناوچەکەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە تەعامولی ڕەسمی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کرد و دیسانەوە ئەو پەیوەندییانە لە ڕێگەی سەردار قاسم سولەیمانییەوە زیاتر گەشەیان کردوو دەرگایەکیان لە ئێمە کردەوە.
کاتێک ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە جێگەی ناڕەزاییەکان و لە جێگەی مانگرتنەکانی ئەنبارەوە سەری هەڵدا بە پاڵپشت و پشتگیری داگیرکەران و تەماعکاران و و بەهاندانی حکوومەتە هەرێمییەکان کە شۆڤینیانە بیریان دەکردەوە بەرامبەر عێراقی نوێیەوە و کوردستان بە فیتی ئەوانیش داعش لە ماوەیەکی کەمدا لە چەند سەعاتێکدا توانی لە ڕۆژی ١٠ی ٦ی ٢٠١٤ شاری مووسڵ داگیرکات و پاشانیش شەنگال و پاشانیش کەوتە ژینۆسایدی برایانی کوردی ئێزدی و دەربەدەرکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ئەمە بە وەش نەوەستایەوە هەر دوو ڕۆژ دوای داگیرکردنی موسڵ داعش بە بە پشتگیری داگیرکەران و تەماعکارانی ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی ئەم چوار وڵاتە عێراق و سووریا و ئۆردن و لوبنان و ئەوانە داگیر بکەن و وردە وردە بۆ وڵاتانی تریش بڕۆن داعش ١٢ی ٦ی ٢٠١٤ پارێزگای سەلاحەدینی داگیر کردوو چووە تکریتی ناوەندی پارێزگاکە و چووە ئامرلی چووە نەمابوو بگاتە شاری سامەڕا وە نزیک بووەوە لە مەزارە پیرۆزەکانی سامەرا وە نزیک بووەوە لە فڕۆکەخانەی ئەوێ هەموومان بیرمانا کە چۆن بانگەشەیان دەکرد بۆ داگیرکردنی هەموو عێراق لە ماوەی چل و هەشت یەک لەسەر سێی خاکی عێراقیان داگیر کرد و فڕۆکەخانەی بەغدا قەرەباڵغ بوو لەبەر ئەوەی کە هەندێک لە دەسەڵاتداران هەڵدەهاتن بۆ ئەوەی کە خۆیان لەو شەڕە قوتارکەن بەرەو قەتەر و دوبەی و ئوردن و وڵاتانی تر دەچوون. لەو سەعاتانەدا جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی لە مەتاری بەغدا نیشتەوە هاتە عێراق و پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەگەڵ مەرجەعەکانی عێراق و لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی کورد و عەرەبدا گرت بۆ ئەوەی کارێک بکەن وڵاتەکەمان لە کەوتن ڕزگار ببێ.
وتیشی: کاتێکە سەردار قاسم سولەیمانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق نووری مالیکی قسە ئەکا بزانێت توانای عێراق چۆنە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشە، نووری مالیکی پێ ئەڵێی ئێمە ئەمریکییەکان پێیان وتووین تا ٢٠٢١ چەک بە عێراق نادەین هەر بۆیە ئەو هێزەی کە هەمانە ڕەنگە بەرگەی چەند سەعاتێک هێرش نەگرێت، دەستوبرد سەردار قاسم سولەیمانی بە هەزاران تەن چەک و کەرەستەی شەڕی گواستەوە بۆ عێراق و پاش ئەوەش مەرجەعی گەورە سەماحەتی ئایەتوڵا سیستانی فەتوای جیهانی ڕاگەیاند و لەبەر ئەوە ئیدی خەڵکێکی زۆر هاتن و بەو چەکانە بە نەخشە و بەرنامەی سەردار سولەیمانی بە فەتوای ئەیەتوڵا سیستانی وە بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش کە هەر لە سەرەتاوە باسمان کرد سەرەتا قاسم سولەیمانی هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو بە هەماهەنگی هەموویان بە شارەزایی و توانا و ڕاستگۆیی و بلیمەتی سەردار سولەیمانی ئەو خەیاڵاتانەی کە دوژمنانی ئەم وڵاتە نەخشەیان بۆ کێشابوو هەموو پلانەکانیان بوو بە بڵقی سەر ئاو و کۆتایی بە داعش هات لە عێراقدا.