محەمەدی حاجی مەحمود: حاجی قاسم دەیگوت ئەگەر کێشەیەک لە بەینی بەغدا و هەرێم ڕوویدا، من لە سەنگەری کورد و هەرێمی کوردستانم

(0) / / راپورت / زایەڵە حاجی قاسم حەمەی حاجی مەحمود کوردستان شەهید


Jan 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە حاجی قاسم سولەیمانی کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وتی: "من بەبیری مەسئولینی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسئولینی بەغداش دێنمەوە؛ شەهید حاجی قاسم دەیگوت؛ ئەگەر کێشەیەک لە بەینی بەغدا و هەرێمی کوردستان ڕوویدا من لە سەنگەری کورد و هەرێمی کوردستانم. بە عێراقیەکانی ئەوت لە بەرچاوی خۆمان و لە بەرچاوی مەسئولینی هەرێم پێی وتن. ئەبێ هەموو مەسئولینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو قسانەی حاجی قاسمیان لەبیر بێت وە هەم عێراق خۆشیان لەبیریان بێ."
دەقی وتاری محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردستان لە مەراسیمی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە قاسم سولەیمانی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو؛
برای بەڕێزم کاک بافڵ تاڵەبانی، ئامادەبووایی بەڕێز، ئەمڕۆ چوارەمین ساڵیادی شەهیدی تێکۆشەر حاجی قاسمی سلێمانیە.
هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بە ئەو کارەساتەی دوێنێ لە شاری کرمان  زێدی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی ڕوویدا. هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و سەرخۆشی لە میللەتی ئێران و ڕابەر و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەکەین. هیوایخوازین شەهیدەکان جێگەیان بەهەشت بێت و بریندارەکانی زوو چاک بنەوە.
 ئەو کارە دە ڕۆژێکا کرا کە یادی ئەو شەهیدانە بوو کە کارێکی نامرۆڤانە و دژی ئیسلام و هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی بوو. شەهیدکردنی بە کۆمەڵی کۆمەڵێک خەڵکی بێ گوناحی ئەو وڵاتە.
کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە و دامەزراندنیەوە لە سەر خوێنی شەهید دامەزراوە.
ئاوڕێ بدەینەوە؛ پێشتر باهونەر و هاوڕێکانی حەفتاو دوو شەهید ڕەئیسی وزەرا و هەموویان لەیەک جێگە شەهیدبوون وە هەزاران شەهیدی تریان لە شەڕی داسەپاوی ئێران و عێڕاقدا. پێم وایە دوێنێ شەهیدیان لە سوریاو پێپێشتر لە عێراق و لە شوێنەکانی تر بوو. ئەوانە هاندەرێک ئەبن بۆ سەرکەوتنی شۆرش و بەرەوپێشی چوون کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها لە چوارچێوەی ئێراندا نەبووە بەڵکوو گرنگترین کاریگەری لەسەر کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، ئێمە چوار ساڵ بوو شۆڕشمان دەست پێکردبوو بەڵام ئەو رێکەوتنە شومەی جەزائیر لە نێوان شای ئێران و سەدام و بۆمەدین ڕێککەوتنێک بوو کە لە ڕووی سەربازی وە هێزی هەردوو لایان دە هاتنە سەر ئێمە. من خۆم لە بیرمە پێشمەرگەیەکمان لە سەر ئاوی سیروان دا لە گوندی شێخە کە ناوی سیروان بوو گرتیان، ئەو کاتەو تەسلیمیان کرد و ئیعدامیان کرد. دواتر بە هاوکاری هەردوولا پەلاماری ئێمەیان دا.
سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران نەفەسێکی گەورە بوو بۆ‌ هێزی پێشمەرگە لە کوردستاندا. چونکە ئێمە بریندارەکانمان لەبەر نەبوونی دکتۆر شەهیدە دەبوون. ئەو نەفەسە بۆ ئێمە هەنگاوێکی گرنگ بوو کاریگەر بوو کە جاران ئێمە نەمانئەتوانی بە دە پێشمەرگەیشەوە لەناوچەکاندا بوەستینەوە، بەڵام دوای ئەو ڕێگە و دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیە بە سەدان پێشمەرگە ئەیانتوانی دەیان مەعسکەر و شوێنی عێراقیان دەست بەسەر ئەگرت و بارەگای گەورەیان دانا.
واتە نەفەسێکی گەورە بۆ ئێمە و بۆ ڕێگەی ئێمە و بۆ شوێنەکانی تر، نەک هەر تەنها لەو چوارچێوەیەدا بەڵکوو لەوکاتە کەسوکار و بنەماڵەی پێشمەرگان ڕوویان تێدەکردو بریندارەکانیشیان بۆ چاک دەکردینەوە. ئەوە سەرەتایەک بوو جگە لە هاوکاری و پشتیوانیدا کورد و لە شۆرشدا.
خەبات و تێکۆشان و فیداکاری ئەو میلەتە پێکەوە هەردوو لا لە شەڕی هەشت ساڵی ئێران و عێراقدا پێکەوە بووین. سەدان شەهیدی موشتەرەکمان هەیە. لە هەموو شاخە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا. لەهەموو لایەکدا ڕەنگە ئەگەر ڕاگەیاندنە‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووایە هەڵەبجەش وەکوو ئەنفالەکان بێدەنگ و کپ ئەکرایەوە، بەڵام کاتێ بریندارەکانمان لەڕێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگەیشتنە ئەوروپاوە کاتێ کە رۆژنامەنوسەکان کۆماری ئیسلامی ئێران هاتنە هەڵەبجە دەنگی خەڵکی کوردستان و هەڵەبجە بەدنیا گەیشت و کۆنفراسی هەشتاودوی پاریسی لێکەوتەوە ئەو سەرکەوتنانە واتا گرنگی کاریگەری هەبوو لەسەر خەڵکی کوردستان . کارەساتی ئەنفاڵ کارەساتێکی زۆر گەورەیە چونکە تۆ بێنە بەرچاوی خۆت ژن و مناڵ بکەیتە ژێر خاکەوە بەشۆفڵ دایپۆشی بێ ڕەحمانە دوور لەهەموو بەهایەکی ئینسانی بەڵام ڕەنگە لە ماەی پێنج دەقەدا هەزاران کەسی شەهید کردبێ بە‌ڵام ئەنفالەکان هە‌تا دوای ڕووخانی ڕژێم کەس نەیزانی چی ڕووی داوه. بەڵام کاتێک کیمیاوی لە هەڵەبجەی دا لە ڕێگەی کۆماری ئیسلمنی ئێرانەوە بریندارەکانمان گەیشتنە دنیاوە وە هەموو لایەک دڵنیابوو لەوەی کە عێراق کیمیاوی لە هەڵەبجەداوە، تاوانێکی گەورەی کردووە. ئەو پەیوەندیانەی ئێمە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێزی و لایەن سیاسیەکانی کوردستان دەورێکی گرینگ و کاریگەری هەبوو.
هەروەها لە شەڕی داعشیشدا ڕەمەی یەکەم واهات کۆماری ئیسلامی ئێران بوو هێزێکی چل و هەشت کەسیان نارد وە دوانیشیان لە مەخمور شەهید بوون. پشتیوانیان لێکردین، هاوکاریان کردین، من بەبیری مەسئولینی کۆماری ئیسلامی ئێران و مەسئولینی بەغداش دێنمەوە؛ شەهید حاجی قاسم دەیگوت؛ ئەگەر کێشەیەک لە بەینی بەغدا و هەرێمی کوردستان ڕوویدا من لە سەنگەری کورد و هەرێمی کوردستانم. بە عێراقیەکانی ئەوت لە بەرچاوی خۆمان و لە بەرچاوی مەسئولینی هەرێم پێی وتن. ئەبێ هەموو مەسئولینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو قسانەی حاجی قاسمیان لەبیر بێت وە هەم عێراق خۆشیان لەبیریان بێ، چونکە ڕووخاندنی عێراق ئەوانە نەیان ڕووخاندووە ئێستا لەسەر حوکمن لە بەغدا، بەڵکو کۆماری ئیسلامی ئێران ٢٠ ساڵ هاوکاری و پشتیوانی هێزە عێراقیەکانی دەکرد، ڕووداوە نێودەوڵەتیە گەورەکان و هەڵەشاندنەوەی سۆڤیەتی پێشوو هەموو ئەوانە وای کرد یەک جەمسەری سیاسی لە دنیادا و  پەلاماری کۆیت؛ ئەوانە عێراقیان لە ناوبرد و سەدامیان ڕووخاند. بەلام گەڕاندنەوەی ئامادەیی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان توانیان سودێکی زۆر لەو هەنگاو گرنگانە وەرگرن. هەمیشە ئەو باسی ئەوەی ئەکرد عێراقی نوێ عێراقی هەموو پێکهاتەکانی عێراقە. بۆیە هیوادارم دەبیریان نەچێ عێراقی جەدید عێراقی هەموو پێکهاتەکانی عێراقە بێ بەبێ جیاوازی. حاجی قاسم پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆ بوو و توانایەکی لە حەد بەدەری سەربازی و ئینسانی هەبوو و هاوکاری و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و لە ناوچەکە هەبوو. حاجی قاسم توانی ئیستقراری سیاسی و ئەمنی لە عێراق لە یەمەن لە فەلەسین لە سوریا لە لوبنان لە بۆسنە لە بەشێکی ئەفغانستان جێگیر بکات، مەسئولی هەموو ئەوانە بوو هەمووی کۆکردبوونەوە و سەرپەرشتی ئەکردن.
زۆر جار گوێم لە مەسئولینی لوبنان بوو ئەیانوت پێویست نەئەبوو ئێمە بچین بۆ تاران ئەو لێرە هەموو شتەکانی بۆ ئێمە ئەکرد واتە حاجی قاسم پیاوێک بوو کە توانی ئیستیقراری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت پەیوەندی شەخسی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستانیشدا هەبوو و ئەوانە وای کرد کە سەرکەوتن بەدەست بێنێ وە ئێستا هەموو کەس بەداخ بێ بۆی.
پیاوێک بوو بۆ میلەتەکی خۆی، بۆ وڵاتەکەی خۆی بوو ئەوەی دای نابوو گیانی خۆی بوو. ئەوەی لە‌ توانایا بوو کردی. حاجی قاسم لە زیندوو بوو هەرچی لەدەستی هات بۆ وڵاتەکەی کردی بەڵام بە مردنەکەی و شەهیدبوونەکەی زیاتر خزمەتی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
بۆیە هەموو کەسێک ئەبێ وابیر بکاتەوە بۆ میلەتی خۆی و وڵاتی خۆی و نەتەوەی خۆی. بۆیە سەڵاو بۆ گیانی پاکی حاجی قاسم و بۆ شەهیدانی کرمان و بۆ هەموو لایەک ئەنێرین و هیوای سەرکەوتن بۆ میلەتەکەمان و هەموو لایەک دەخوازین. سڵاو لە گیانی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان و هەموو لایەک شاد و سەرکەوتوو و سەرفراز بن.