هێرشی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆسەر یەمەن دەستی پێکرد

(0) / / جهان / زایەڵە یەمەن حوسی ئەمریکا بریتانیا


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هێرشی ئەمەریکا و بەریتانیا بۆسەر یەمەن دەستی پێکرد.

کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند؛ ٤ تەقینەوەی گەورە سەنعای پایتەختی یەمەنی هەژاند.
بەگوێرەی هەواڵەکان، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا فرۆکەخانەی حودەیدە لە کەناراوەکانی دەریای سوور بۆردومان دەکەن.
پنتاگۆن ڕایگەیاند؛ هێرشەکانمان "سنوردار دەبن" تا ئێستا 10 ئامانجی سەرەکی حوسییەکان لە یەمەن لەلایەن فڕۆکەجەنگیەکانی ئەمەریکاوە کراونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، نرخی نەوت بە ڕێژەی 2.5% بەرزبووەتەوە.