لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك دەردەكات
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایدەگەیەنێت: زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبكرێنەوە و نوێبكرێنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ئاماژە بەوە دەكات: زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پێویستە لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە كە دەكاتە 28ی كانوونی دووەمی 2024 بۆ ماوەی 10 رۆژ بە دروستی پڕبكرێنەوە و نوێبكرێنەوە.
دەشڵێت: نابێت كەموكوڕی و هەڵەی تێدابێت چونكە وەزارەتمان لە هەنگاوی داهاتوویدا بۆ كاروباری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەنها كار بە و داتایانە دەكات كە بوونەتە بنەمای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە سیستمی (E-PARWARDA)دا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە دوای ئەو 10 رۆژە ئەو سیستمەی تایبەتە بە وانەبێژان دادەخرێت و رێگا بە تۆماركردنی هیچ داتایەكی نوێ نادرێت و پێویستە مامۆستایان لە رێگای خوێندنگەكەی خۆیەوە بەدواداچوون بكات، هەروەها ئەگەر هەر مامۆستایەكی وانەبێژی دانەمەزراو ناوی لەو سیستمەدا تۆمارنەكرابێت ئەوا هیچ پابەندبوونێكی بە وەزارەتی پەروەردەوە نابێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: