ئهمڕۆ وانهبێژان مووچهی مانگی 10 وهردهگرن
(0) /
زایەڵە - بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی ههولێر رایگهیاند، ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی وانەبێژانی هەموو ئەو پەروەردانە دابهش دهكرێ، کە تا ئێستا پێیان نەدراوە.
لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر رایگەیاند: سەرجەم بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان، ئەمڕۆ یەكشەممە دەتوانن سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 10ی وانەبێژان.
وتیشی: "هەفتەی پێشوو سیولە بەردەست نەبوو، بۆیە مووچەکە نەدرا".
ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار مامۆستان و مووچەی مانگانەیان لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە زیاترە.
بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: