فریودان بۆ خزمەت بە دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنی؛ کۆمەڵە بۆچی گەنجانی کورد بەکوشت دەدات؟

(0) / / راپورت / زایەڵە کۆمەڵە تیرۆر ئیسفەهان ئێران مۆساد ئیسرائیل ئازەربار موهتەدی


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زۆرێک لە خەڵک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، لەپێناو خزمەت بە چەند سەرکردەیێکی دانیشتووی ئەرووپا و بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسی ئەوان، کۆمەڵە و هاوشێوەکانی، گەنجانی کورد فریودەدەن و بەلاڕێیاندا دەبەن و دەیانخەنە خزمەتی دەزگا هەواڵگرییەکان بە تایبەت دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی ئیسرائیل کە لە ئێستادا سەرقاڵی کۆمەڵکوژکردنی هەزاران خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستینە لە غەززە.

دەزگای دادی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی چوار ئەندامی کۆمەڵە کە وەک سیخوڕی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، پلانی تەقاندنەوەی ناوەندێکی گرنگی ئێرانیان دانابوو، جێبەجێ کرد. ئەمە پاش ساڵ و نیوێک لە دادگایی کردن و دانپیانانی تاوانباران بوو کە بە پیلان لە لایەن سەرکردەکانی ئەو لایەنەوە خرابوونە خزمەتی دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنییەوە.

زۆرێک لە خەڵک و چاودێران و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بنەماڵەی ئەو چوار کەسە دەبێت بەر لە هەموو شتێک سکاڵا دژی کۆمەڵە تۆمار بکەن بۆ ئەوەی گەنجانی کورد ڕادەکێشن و ڕادەستی دەزگا هەواڵگرییەکانی بێگانەیان دەکەن و کۆتاییەکەی پیلانەکەشیان ئاش بەتاڵە و ئەوە زیانی پێدەگات، کوڕی خەڵکە و سەرکردەکانی کۆمەڵە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هاوکات لەگەڵ دابین بوونی بەرژەوەندییان بە خوێنی گەنجانی فریدرواوی کورد، لە مینبەری ئەو میدیایانەی بە خوێنی خەڵک نان دەخۆن، پڕوپاگەندە دەکەن و ڕاستییەکان دەشارنەوە.

ئەوەی کە میدیای ئێران بە تایبەت تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی ئەو وڵاتە بڵاوی کردەوە دەبینرێت ئەوەیە کە ئەو چوار ئەندامەی کۆمەڵە کە خرانە خزمەت دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە، دانیان بەوەدا ناوە کە چۆن و بە چ مەبەستێک کۆمەڵە و عەبدوڵای ئازەربار ئەوانی ڕادەست کردووە. چۆن گەیشتنە مۆساد بۆ ئەوەی تەقینەوەیەک لە ناوەندی پیشەسازی ئیسفەهان ئەنجام بدەن؟

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەموو بەڵگەکانی تێیدا خراوەتە ڕوو، محەمەد فەرامەرزی لە دانپیانانەکەی دەڵێت؛ وتم دەمەوێت بێم و ببمە ئەندامی کۆمەڵە و کێشەکەم ئەوەیە کە گیرۆدەی مادەی هۆشبەرم، وتی کێشە نییە.

وەفا ئازەربار یەکێکی دیکە لەو چوارکەسە، دەڵێت: چوومە سلێمانی و سەردانی کەمپی کۆمەڵەم کرد و بۆ ماوەیەک بوومە پێشمەرگە.

لەبارەی ئەو ئەرکە تیرۆریستییە تایبەتە کە بۆ ئەو چوار کەسە دانرابوو، پژمان فاتحی، کەسی سێهەم لەو گرووپە ڕاسپێرداوە، دەڵێت؛ کەسێک بە ناوی عەبدوڵای ئازەربار کە کەسی دووەمی کۆمەڵەیە، لە سلێمانی ئێمەی بانگهێشت کرد و وتی کە کۆمەڵە ئێوەی بۆ فێربوونی خولێکی مەشق و ڕاهێنان هەڵبژاردووە.

لەبارەی دەستپێکردنی مەشق و ڕاهێنان لە ئەفریقادا، موحسین مەزڵوم کەسی چوارەم ئاماژە بەوەدەدات؛ ئێمەیان بە ئۆتۆمبێلێک بردە فڕۆکەخانە.

لە درێژەدا محەمەد فەرامەرزی، زیاتر دەڵێت؛ کاتێک گەیشتینە نزیک فڕۆکەخانە، سەگێکیان هێنا کە ئێمەی دەپشکنی، چاو و گوێمان داپۆشرابوو، ئێمەیان بردە ناو فڕۆکەکەوە.

پژمان فاتحی، درێژەی ئەو بابەتە باس دەکات و دەڵێت؛ دەتوانم بڵێم کە گەشتەکەمان دوو کاتژمێر و نیو تا سێ کاتژمێر بووە، پاشان گەیشتینە فڕۆکەخانەیەکی تر.

موحسین مەزڵوم، بەردەوام دەبێت و ئاماژە دەدات: کاتێک فڕۆکەکە نیشتەوە چاو و گوێمان داپۆشرابوو.

وەفا ئازەرباریش لەمبارەیەوە باس لەوە دەکات کە لەوێوە براونەتە فڕۆکەیەکی تایبەت، ئەو کات چاویان کراوەتەوە.

پژمان فاتحی، لە درێژەدا دەڵێت: دوانزە کاتژمێر گەشتەکەمان بوو، هەموومان پرسیارمان کرد ئەمە کوێیە؟ وتیان وڵاتی بۆتسوانا.

لەوێوە بیست ئەفسەری باڵای مۆساد دەستیان دایە مەشق و ڕاهێنانی سەرەتایی چوار ئەندامەکەی کۆمەڵە و محەمەد فەرامەرزی لەمبارەیەوە وتی: پۆڵ هاتبوو، مارکۆش هاتبوو، بابک و سم هاتبوون.

هەروەها وەفا ئازەربار ئاشکرای دەکات؛ مامۆستاکان بە زمانی ئینلیزی قسەیان دەکرد و وەرگێڕ بە زمانی فارسی وەریدەگێڕایەوە.

لە درێژەی ڕاپۆرتی بەبەڵگەی میدیای فەرمی ئێران هاتووە؛ ئەو ڕاهێنانەی کە مۆساد بە ئەندامەکانی کۆمەڵەی دەکرد، بەشێک لە پەیوەندییە ئەلیکترۆنییە پارێزراوەکان تا جۆرە جیاوازەکانی جێگیرکردن بووە. ئەم فلاشە بۆ ویندۆز ڕیدە، وە تۆ لێرەدا بەرنامەی ویندۆز ڕید دادەمەزرێنیت. ئەم بۆنە لە بۆن دەچێت، بەڵام ئەمە حەشارگەی کارتی میمۆرییە. سەری بۆنەکە خۆی حەشارگەیە.

لێرەدا دەتوانیت بیپێچیتەوە و بیکەیتەوە. کاتێک دەیکەیتەوە پێنج کشۆ دەبینیت کە هەریەکەیان دەتوانێت میمۆری کارتێکی تێدا بێت.

هەروەها هاتووە: لە گەڵ کۆتایی هاتنی ڕاهێنانی سەرەتایی و دەستپێکردنی ڕاهێنانی تایبەتمەند لە ڕواندا. چوار ئەندامەکەی کۆمەڵە لە مۆدێلێکدا کە لە نەخشەی مانگی دەستکرد دروستکرابوو، حەفتا هێندەی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە ناوەندی پیشەسازیی ئیسفەهان ھاوشێوە کرد.

وەفا ئازەربار لەمبارەیەوە دەڵێت؛ لە سەرووی ئەکادیمیا وەک کارگەیەک کۆشکێکیان دروست کرد کە بڕیار بوو شێوازی بۆردومانەکەی تێدا ئەنجام بدەین. ئەوانیش بەتەواوی وەک ئەوە دروستیان کردووە. ئامێرەکانی ناوەوەی بە هەمان قەبارەی ئەو دروستکراون، ئاودەستەکان و شوێنی پاسەوانەکان و هەموو شتێکی هاوشێوەی.

پژمان فاتحی لە درێژەدا باس لەوە دەکات؛ قەبارەی شەقامەکە، بۆ نمونە قەبارەی جادەکە، لەوێش وەک یەک بوو.

دوایین ڕاهێنانەکان لە تانزانیا بەڕێوەدەچێت

دوایین ڕاهێنانەکان لە تانزانیا بەڕێوەدەچێت و محەمەد فەرامەرزی لە دانپیانانەکەدا ئاماژە بەوە ددەات: ئەمجارە سیستەمی نوێیان هێنا و گوتیان بە پاتری و ڕاوتەرێکی بچووکی مایکرۆتیک و بە مۆبایلێکی سامسۆنگ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، هەرکاتێک ویستمان فیوز تایمەر زیاد بکەین یان کەم بکەینەوە، دەتوانین ئەمە کۆنتڕۆڵ بکەین، با بیتەقێنینەوە . دەتوانین کۆنتڕۆڵمان هەبێت.

هاتن بۆ ئێران بە ڕێنمایی ئەفسەرەکانی مۆساد

پژمان فاتحی لەبارەی وردەکارییەکانەوە وتی: تیپی یەکەم دیسان وەک یەکەم بوو، موحسین و محەمەد پلەی یەکەم و تیپی دووەم من و وەفا بووین. لە هەمەدان چوار خاڵیان دیاری کردبوو کە دەبوو بە پێ بڕۆم و لەبیرم بێت، بۆ ئەوەی ئەگەر لەو ڕێگایە بگەڕێینەوە، بزانین لە کوێ کۆتایی دەهێنین.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ لە کاتێکدا کە سەرۆکی مۆساد بە وردی چاودێری پێشهاتەکانی دەکرد و سیخوڕەکان تەنانەت کاریان لە سەر مانشێتی ئۆپەراسیۆنە گەورەکە لە ئێران کردبوو، هەموویان دەستگیر کران و ئەمەش شکستێکی گەورە و کاریگەری مۆساد بوو.

وەک ئەرکێکی ئاسایی کە لە دەزگای هەواڵگری و دەزگای دادی هەر وڵاتێک دژی تێکدەرانی ئاسایش و ئەنجامدەرانی کردەوەی تیرۆریستی چاوەڕوان دەکرێت، بە گوێرەی یاساکانی وڵات و پاش پڕۆسەی دادگایی کردن و دانپیانان، ئەو گەنجە فریودراوانە، حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەردەچێت و حوکمەکە جێبەجێ دەکرێت و ئەوان دەکرێنە قوربانی پیلانی چەند سەرکردەیێکی کۆمەڵە کە نیشتەجێ ئەورووپان و لەپێناو زیاترکردنی پارە و دابین کردنی ژیانی بەختەوەرانە بۆ خۆیان و منداڵەکانیان لە شارەگەورەکانی ڕۆژئاوا بە دۆلاری پێشکەشکراو لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە، گەنجانی کورد فریودەدەن و بەپەتی سێدارەیان دەسپێرن و خۆیان وەکوو پاڵەوان لە شاشەکان دەردەخەن. پێویستە بنەماڵەی ئەو گەنجانە و هاوشێوەکانیان بە تایبەت ئەوانەی لە شەڕی بەرژەوەندی خوازانەی ناوخۆیی لە ناو کەمپەکان دەدرێنە بەر  دەسڕێژی گولە، سەرکردەکانی کۆمەڵە بدەنە دادگا و کۆتایی بەم چیرۆکە تاڵ و خوێناویە بێنن.