سەرۆکی بەرازیل : ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل دەیکات شەڕ نییە بەڵکو جینۆسایدە

(0) / / جهان / زایلە برزیل اسرائیل غزە


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی بەرازیل جەختی لەوەکردەوە، ئەوەی ئیسرائیل لەغەززە ئەنجامیدەدات، جینۆسایدە دژی فەڵەستینییەکان.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، لۆلا داسیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل پێداگری لەسەر تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل کردەوە و بە ئەنجامدانی جینۆسایددژی فەلەستینییەکان لە غەززە  و لەمیانەی بۆنەیەکدا لە ریۆ دی جانیرۆ گوتی، "ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل دەیکات شەڕ نییە بەڵکو جینۆسایدە، چونکە کوشتنی ژن و منداڵانە."

سەرۆکی بەڕازیل پێشتریش لە رۆژی 28ـى شوباتی 2024،  ئیسرائیلی بەئەنجامدانی جینۆساید لە کەرتی غەززە تۆمەتبارکرد، ئەوەش قەیرانی دیبلۆماسی لەنێوان هەردوو وڵات بەدوای خۆیدا هێنا.

محەمەد ساڵح