ئەمڕۆ تۆماری بایۆمەتری كۆتایی دێ‌

(0) / / کردستان / زایەڵە کارتی دەنگدان بایۆمەتری


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تۆماركردن و نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان تەنیا ئەمڕۆ ماوە، ئەوەیش دوای درێژكردنەوەی كاتەكەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ماوەی 20 ڕۆژی دیاری كردووە بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كارتی بایۆمەترییان نوێ بكەنەوە، ئەوانەشی لەدایكبووی ساڵی 2006ن، دەتوانن خۆیان تۆمار بكەن بۆ دەنگدان، دواتر 10 ڕۆژی تر ئەو كاتە درێژ كرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی شوبات، خەبات عزدەین سەرپەرشتیی یەكێك لە بنكەكانی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان رایگەیاند، سەردانی هاووڵاتییان بۆ تۆماری بایۆمەتری ئەمڕۆ كۆتایی دێ‌.
زیاتر گوتی، دوای درێژكردنەوەی ئەو كاتە كە تا سەعات سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ كات ماوە، دواتر كۆتایی دێ‌.
باسی لەوەش كرد، پێویستە پەلە بكەن لە چوونیان بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، هەروەها ئەوانەشی كارتی دەنگدانیان وێنەی پێوە نییە، دەبێت سەردانمان بكەن تا بۆیان نوێ‌ بكەینەوە.
رۆژی 20ـی شوبات كۆتایی بەو كاتە دەهات كۆمسیۆنی عێراق دیاری كردبوو، بۆیە 10 ڕۆژی تر كاتەكەی درێژ كردەوە و ئەمڕۆ كۆتایی بەو كاتە دێ.