سه‌رۆكی ئه‌رمینیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە ئه‌رمینیا هه‌ولێر


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی ئه‌رمینیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

ڤاهگن خاچاتوریان، سه‌رۆكی ئه‌رمینیا دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمینیا کۆدەبنەوە و باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن.