وەزارەتی تەندروستیی عێراق : 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزمان لە نێو منداڵاندا تۆمارکردووە

(0) / / عراق / زایەڵە ئایدز عێراق


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند کە 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزمان لە نێو منداڵاندا تۆمارکردووە کە تێکڕای تەمەنیان تا 4 ساڵان بووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە رێژەی تووشبوون بە ئایدز تیایدا کەم بووە، ووتشی: بەوپێیەی زیاتر لە دوو هەزار کەسی عێراقی تووشی نەخۆشییەکە بوون و ئەم رێژەیەش کەمترە لە تێکڕای جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە.

ئەوەشیخستەڕوو، ئێمە 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزمان لە نێو منداڵاندا تۆمارکردووە کە تێکڕای تەمەنیان تا 4 ساڵان بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسێکی تووشبوو بە ئایدز دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژی و ژیانی تەواو بکات ئەگەر پابەند بێت بە وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام.

باسی لەوەشكرد، کەڵەشاخ و تاتۆکردن رەنگە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ئایدز بن لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە.

کامەران کەریم