لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ:  بەرەو تەواوكردنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڕۆین

(0) / / عراق / زایەڵە یەحیا ڕەسوول عێراق


Feb 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سێ لیژنە لاوەکییەکە کە لە لیژنەی باڵای سەربازیی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دروستكراون، کۆبونەوەکانیان لە بەغدا ئەنجامدا لەگەڵ هاوتاکانیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ تاوتوێكردنی پرسەكانی ناو خشتەی كارەكانی، بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی تیرۆر و ژینگەی ئۆپراسیۆنەكان و بژاردەكانی ئێستاو ئایندە، بۆ پتەوكردنی توانای هێزە چەكدارەكانی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لیژنەکان کۆنوسی کۆبونەوەکانیان پێشکەشکرد بەمەبەستی تەواوکردنی پێداویستییەکانی پلانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی د_عش، و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دوقۆڵییە فراوانەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەندام.

کامەران کەریم