پاشا نزیکە لە تۆمارکردنی ڕیکوردێکی دەستنەکەوتوو

(0) / / ورزش / زایەڵە پاشا ڕێکۆرد وەرزش


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەستێرەی پێشەنگی تیپی باسکەی لوس ئانجلس لیکرز، تەنیا 9 سەرپشکی ماوە تا تۆمارکردنی ڕیکوردێکی دەستنەکەوتوو.

لێبران جیمز ئەستێرەی پێشەنگی تیپی باسکەی لوس ئانجلس لیکرز، بەرواری 7ی فێڤرییەی ساڵی ڕابردوو ڕیکوردی 38387 سەرپشکی (کەریم عەبدولجەبار)ی تێپەڕاند و بوو بە سەرپشکهێنەرترین یاریزانی مێژووی NBA. 

ڕەوتی سەرپشکهێنەری (پاشا) لە ماوەی وەرزدا بەردەوام درێژەی هەیە و ناوبراو تەنیا 9 سەرپشکی ماوە تا گەیشتن بە 40 هەزار سەرپشک. ناوبراو یەکەمین و ڕەنگە دواین یاریزانی مێژووی NBA بێت کە نزیک دەبێتەوە لە ڕیکوردی  40k سەرپشک.

جیمز لەمبارەو دەڵێت: تاکوو ئێستا هیچ کەسێ نەیتوانیوە وەها ڕیکوردێک تۆمار بکات، بۆ من لەم قۆناخ و کاتە و خولی پرۆفشناڵەدا زۆر باشە، بەڵام تۆمارکردنی ئەو ڕیکورده ئامانجی من نەبووە و نییە بەڵام ئەگەریش بڵێم کە بۆم گرنگ نییە ئەوا درۆم داوە.

کەژاڵ حەمیدی