شوفێری مێرسدس: ئێمە له کێبەرکێیەکی زۆر دژوارداین، بەڵام نەک لەگەڵ فرستاپن

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش جۆرج ڕاسل


Mar 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جورج ڕاسل دەڵێت: مرسدس بنز کێبەرکێیەکی زۆر دژواری لە یەکەم گرەندپری وەرزی نوێ فڕمووڵی یەک، بە میوانداری بەحرین لە پێشدایە.

جورج راسڵ، شوفێری بەرتانیایی مێرسدس بنز گوتی، ئەو تیپە لە گرەندپری بەحرەیندا کێبەرکێیەکی زۆر دژواری لە پێشدایە، بەڵام ئەو کێبەرکێیە بێگومان لەگەڵ ماکس فرستاپن، شوفێری بەڕەچەڵەک هولەندی ڕێدبوولی ئوتریش و پاڵەوانی سێ وەرزی دواینی فڕمووڵ یەکدا، نییە.

شوفێری لاوی مێرسدس گوتیشی: ئێمە لەبواری خێرایی لە بەشی سەرەتایی گرەندپری بەحرەین، هەنگاوێکی گەورەمان هەڵگرت و کێبەرکێیەکی زۆر دژوارمان لە پێشدایە و تیپی ڕێدبوول زۆر بەهێزە و ئێمە دەبێ بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووهەم هەوڵ بدەین.

کەژاڵ حەمیدی