کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکانی باڵەی یانەکانی ئاسیا گۆڕا

(0) / / ورزش / زایەڵه وەرزش


Mar 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ لە کۆبوونەوەی سەرپەرشتی فیدراسیۆن لەگەڵ بەرپرسەکانی فیدراسیۆنی جیهانی و هەروەها کونفیدراسیۆنی ئاسیا ڕێککەوتوون لەسەر پلانی پێشنیاری ئێران لەمەڕ گواستنەوەی بەرواری پێشبڕکێ یانەکانی ئاسیا لە مانگی گوڵانەوە بۆخەرمانان.

بەگوێرەی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی باڵە، لەسەر بەرواری کونفیدراسیۆنی باڵەی ئاسیا، بیست و چوارمین، خولی پێشبڕکێیەکانی باڵەی قارەمانی یانەکانی ئاسیا لە دوو بەشی پیاوان و خانماندا، بڕیار وابوو لە کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوە و سەرەتاکانی مانگی گوڵانی ساڵی 1403 بەڕێوەبچێت و ئێران وەکوو یەکێک لە ناودێڕەکانی میوانداری بۆ ئەو پێشبڕکێیانە ئامادەبوونی خۆی ڕاگەیاند.

شایانی ئاماژەپێدانە کە لەسەر بنەمای یاسا و دۆخی نوێ میوانداری کێبەرکێیەکانی باڵەی ئاسیا کە لە لایەن (ورلد) ڕاگەیندراوە، هەر هەموو تێچووی تیپە بەشداربووەکان و نوێنەرانی باڵەی (ورلد) لە ئەستۆی وڵاتی میوانداردایە.

کەژاڵ حەمیدی