ناساندنی 16 تیپی تێنیس لەسەر مێزی ڕێپێدراو بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس و جێ بەتاڵی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیک پاریس


Mar 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس لەسەر مێز، 16 تیپی ڕێپێدراو بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس ناساند.

فیدراسیۆنی جیهانی تێنیس لەسەر مێز لە حاڵێکدا 16 تیپی ڕێپێدراو بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریسی ناساند کەوا تیپی ئێران نەیتوانی لە ڕێگای ڕێنکینگەوە ئیزنی بەشداری وەربگرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی جیهانی 16 تیپی ئامادەبوو بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس بەم شێوازەیە:
ئوسترالیا، بەڕازیل و کەنەدا، چین، سوئێد، میسر، چینی تایپە، ژاپۆن، دانیمارک، کووریای باشوور، ئەڵمانیا، پورتێگال، ئسلۆنی، کرواتی و هێند، فەڕنسە(میوانداری ئۆڵۆمپیک)

لەسەر ئەو بنەما هێندییەکان کە وەکوو ڕکابەری سەرەکی تیپی ئێران دەهاتنە ئەژمار چونکە لە دواین ڕێنکینگی  ڕاگەیندراو لە لەیەن  فیدراسیۆنی جیهانییەو باڵاتر لە ئێران بوون، وەکوو دواین تیپ و لە ڕێگای ڕێنکینگەوە ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی پاریسیان وەرگرت.