گەشتێک لە لایەن گرووپی شاخەوانی ژیلوان بۆ تونی عازەبان ئەنجام درا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Mar 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  گرووپی شاخەوانی ژیلوان گەشتێکی شاخەوانی سازدا بۆ تونی عازەبان و ناوچەی دەوروبەر.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی ژیلوان: لەگەڵ كۆمەڵێك خوشك و برای خۆشەویست لە گروپەكەمان  گروپی شاخەوانی ژیلوان  بەگەشتێكی شاخەوانی بەڕێكەوتین  بۆ تونی عازەبان لەسنوری دەربەندیخان لە كەش و هەوایەكی  بەهارەی خۆشدا. 
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لە سنوری ئاواییەكانی ئەحمەد بڕنەو ، وازۆڵ  عازەبان، چنارە،  میرەدێ، سییارە، نێرگسە، جار بیركێ، تێپەڕین و تاسەر بەنداوی دەربەندیخان مام عوسمان هاوڕێی گروپ و شارەزای ناوچەكە پێشڕەوی كردین.

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: بەڕاستی لەو ناوچەیە بەهارێكی خۆشە و دونیا وەك  فەرشێكی سەوزی لێهاتووە و چاو تێر نابێت لە سەیركردنی بەسەر دەیان جۆگە و ڕوباردا پەڕینەوە  دووانیوەڕۆش بەرەو ماڵ گەڕاینەوە
زۆر سوپاسی خەڵكی ناوچەكەش دەكەین.