ساڵی رابردوو؛ ھەشت ھەزار و 565 کۆچبەر لە رێگاکانی کۆچ لە سەرانسەری جیھاندا گیانیان لەدەستداوە

(0) / / جهان / زایەڵە کۆچ هەرێمی کوردستان جیهان


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ساڵی رابردوو، ھەشت ھەزار و 565 کۆچبەر لە رێگاکانی کۆچ لە سەرانسەری جیھاندا گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە ساڵی 2022 رێژەکە زیادیکردووە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ساڵی 2023 دا لە رێگاکانی کۆچکردن ھەشت ھەزار و 565 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ژمارەی مردنەکان لە ساڵی رابردوودا بە بەراورد بە ساڵی 2022 بە رێژەی 20% زیادیکردووە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، ژمارەی گیانلەدەستدانی کۆچبەرانی بە کارەسات ناوبردووە و دەڵێت، " ساڵی رابردوو کوشندەترین ساڵ بوو بۆ کۆچبەران بەو پێیەی ئامارەکە بەرزترینە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، ئەو دۆخە پێویستی  بە گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپاراستنی زیاتر هەیە.

کامەران کەریم