ئاخۆ ڕوناڵدۆ دەچێتە نێو ڕینگی 8 سووچییەوە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ


Mar 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆناڵدو وڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئاخۆ ڕۆژێ دادێت، بچێتە نێو ڕینگی 8 سووچییەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەری پورتێگالی و یاریزانی تیپی نەسری عەرەبستان پێش لە دەسپێکی کێبەرکێ "ماگومد کوربانوف" بۆکسۆری ڕووسی بۆ پێشبڕکێیەکانی جیهانی ئاواتی سەرکەفتنی بۆ خواست.

ماگومد کوربانوف ڕۆژی هەینی بۆ بە دەست هێنانی نیشانی پاڵەوانی جیهان لە WBA لەگەڵ "مادریموف" بە ڕچەڵەک ئوزبکستانی لە شاری ڕیازی عەرەبستان کێبەرکێ ئەدات.

ئەو بوکسۆرە ڕووسیە لەمەڕ وردەکاری دیداری لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا دەڵێت: کاتی دەڕوێشتم بۆ یانە لەگەڵ ڕۆناڵدۆدا لەسەر دابەزینی کێش و بابەتەکانی دیکە باسمان دەکرد و ئەو بۆ من ئاواتی سەرکەفتی خواست و من لێم پرسی ئاخۆ ڕۆژێ دادێت بچیتە نێو ڕینگەوە؟ لە وڵامدا گوتی: " قەت، ئەمن تەنیا یاری تۆپی پێ ئەنجام ئەدەم"

کەژاڵ حەمیدی