ڕاگەیاندنی میوانداری دیداری ئەستێرەکانی NBA، ساڵی 2027

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش باسکە ئەمریکا


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەندیکای نەتەوەیی باسکەی ئەمریکا شوێنی بەڕێوەچوونی دیداری ئەستێرەکانی NBA لە ساڵی 2027دا دەرخستووە.

سەندیکای نەتەوەیی باسکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دیداری ئەستێرەکانی لیگی NBA ALL Star ساڵی 2027 بە میوانداری فینیکس بەڕێوەدەچێت.

فینیکس پێشتریش لە ساڵەکانی 1975، 2005 و 2009 میواداری یاری ئەستێرەکانی لیگی لە ئەستۆدا بوو.

دیداری ئەستێرەکان لە ساڵی 2025 بە میوانداری سان فرانسیسکۆ و تیپی گولدن ئستیت ویریز بەڕێوەدەچێت و تیپی لوس ئانجلس کلیپرز لە ساڵی 2026 و لە هۆڵی نوێ خویدا بەڕێوەبەری NBA ALL Star دەبێت.

کەژاڵ حەمیدی