پاڵەوانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی جامی وەهبی ئەمرەی تورکیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تورکیا زۆرانی فەرەنگی


Mar 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە گوێرەی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی زۆران، کێبەرکێیەکانی نێودەوڵەتی زۆرانی فەرەنگی جامی وەهبی ئەمرەی تورکیا لە ڕۆژەکانی17 و 18ی مانگی ڕەشەمە لە شاری ئانتالیا بەڕێوەچوو.

لە ئاکامی پێشبڕکێیەکاندا نوێنەرانی وڵاتی ئێران بەهۆی بە دەست هێنانی 4 نیشانی ئاڵتوون و 5 نیشانی زێو و 3 نیشانی بۆڕۆنز پلەی پاڵەوانەتییان بە دەست هێنا.

لە ڕیزبەندیدا تیپی ئێران بە 166 سەرپشکەوە پلەی پاڵەوانی بەدەست هێنا و تیپەکانی توکیاش بە 107 سەرپشک و قرقیزستان بە 97 سەرپشکەوە پلەی دووهەم و سێهەمیان بە دەست هێنا