"کۆڕی بەهمەن" پاڵەوانی سۆپەر لیگی باسکەی خانمانی ئێرانی بە دەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش بەهمەن


Mar 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باسکەی خانمانی کۆڕی بەهمەن بە بردنەوە لە پێنجمین دیداری فیناڵ بەرانبەر بە کۆڕی مێهرسان بوو بە خاوەن پلەی پاڵەوانێتی بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی خانمانی ئێران.

لە پێنجمین دیداری فیناڵی سۆپەر لیگی باسکەی خانمانی ئێران تیمەکانی دوو کۆڕی بەهمەن و مێهرسان پێکەوە دیدار و کێبەرکێیان داوە کە بە ئاکامی 74 بەر 45 و بەسوودی تیپی بەهمەن ئەو یارییە کۆتایی پێهات. 
کەوابوو کۆڕی بەهمەن لە پێنج دیدارەکەدا سەرجەم یارییەکانی بردەوە و پلەی پاڵەوانێتی بیستو یەکەمین خولی سۆپەر لیگی باسکەی بەدەست هێنا.

کەژاڵ حەمیدی