شکستی مێژوویی جوکۆڤیچ بەرانبەر بە براوەی بەخت بەرز

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نواک جوکۆڤیچ بۆ یەکەمجار لە خولی پڕۆفشناڵی خۆیدا پێشبڕکێیەکی بە یاریزانێکی بەخت بەرز، دۆڕا.

نواک جوکۆڤیچ، تێنیسۆری ژمارە یەکی جیهان لە خولی سێهەمی مستێرز ئیندین ڤێڵز بەرانبەر بە لۆکا ناردی ئیتاڵی (کەسی 123ی جیهان) بە ئاکامی 4بەر6 و 6 بەر 3 و 3 بەر 6 تووشی شکست بوو.

ناردی وەکوو دۆڕاوێکی بەخت بەرز بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی کرد. ئەو تێنسۆرە ئیتاڵییە لە قۆناخی دواینی پێشبڕکێیەکانی سەرەتایی تووشی شکست بوو بەڵام بەپێی هەنی یەکانەی زیادە نێوی دەنێو هەڵبژاردەکاندا جێگیر بوو، کەوابوو نواک جوکۆڤیچی سێربێستانی بۆ جاری یەکەم لە خولی پڕۆفشناڵی خۆیدا بەرانبەر بە ڕکابەرێک بەو دۆخەوە یارییەکی دۆڕا.

مێستێرز ئیندین ڤێڵز لە بەرواری 6 تا 17ی مارس بەڕێوەدەچێت.

کەژاڵ حەمیدی