شەهیدبوونی ئەستێرەی تۆپی پێ فەلەستین بە دەستی ڕژێمی زایۆنی

(0) / / ورزش / زایەڵە فەڵەستین وەرزش


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کەنار ئاوی فەلەستین لەگەڵ 3 ئەندامی بنەماڵەکەی بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خان یونس گیانیان لە دەست دا.

موحەمەد بەرەکات ئەستێرەی تیپی نیشتمانی تۆپێ پێ کەنار ئاوی فەلەستین وەکوو 157مین وەرزشوانێک دێتە ئەژمار کە لە ماوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و بەدەستی ڕژێمی داگیرکەر شەهید دەکرێ.

بەرەکات وەکوو ئەستێرەی یانەی خان یونسی فەلەستین دەهاتە ئەژمار کە بۆ یەکەمین جار نزیک بە 100 گوڵی تۆمار کردبوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێ فەلەستین لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت: لە کاتی شەڕی غەززە بەملاوە بەرەکات کە هەموو قورئانی پیرۆزیشی لەبەر بوو وەکوو نەوەدویەکەمین یاریزانی تۆپی پێ دێتە ئەژمار کە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە گیانی لەدەست داوە.

کەژاڵ حەمیدی