گرووپی شاخەوانی کەرکوک و دەیان دەستە و گرووپی شاخەوانی دیکەی کوردستان بەشداری سیمیناری لێهاتوویی شاخیان کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کەرکوک


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سیمیناری لێهاتوویی شاخەوانی و جۆرەکانی ئەزموونی شاخەوانی بە بەشداری دەیان گرووپ و دەستەی شاخاوانی کوردستان بەڕێوەچوو.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کەرکوک ئاماژەی بەوەدا:  لەگەڵ دەیان لە ئەندامانی گروپە شاخەوانیکان  بەشداریمان کرد لەسیمینار و ڕۆڵی لێهاتوویی گروپ و رێبەرانی شاخەوانی و پەرەپێدانی شاخەوانی و گەشتیاریی و تایبەتمەندی فیدراسیۆنی شاخەوانی و رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانی شاخ و  نموونە و ئەزموونی FFCAM و UIAA و KMCF ،  لەلایان ( Jean Miczca ) جێگری فیدراسیۆنی شاخەوانی فەرنسا و خاتوو ( Marie Powlain ) ئەندامی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی شاخەوانی جیهانی، پێشکەش کرا.