پڕ بینەرترین تیپەکانی تۆپی پێ ئەورووپا ناسێندران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەورووپا کوردستان


Mar 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ پڕ بینەرترین تیپەکانی ئەم وەرزەی تۆپی پێ ئەورووپا ناسێندران.
 
لە سەرووی ئەو پێرستەدا نیوی تیپەکانی ئەڵمانیا بوونی هەیە.
بورسیا دورتموندی ئاڵمانیا بە بینەری مامناوەندی 81 هەزار و 309 کەسییەوە و لە هەر یارییەکدا سەروو نشینی تیپەکانی ئەورووپایە. هەوادارەکانی ئەو تیپە لە هەموو دیدارەکاندا زیاتر لە 99لەسەدی یاریگایان پڕ کردەوە.
 
لە ڕیزی دووهەمی ئەو پێرستەدا تیپی بایرن مونیخی ئەڵمانیا جێگر بووە.
ئەو تیپە بەشێوازی مامناوەند نزیکەی 75هەزار بینەر و هاندەری بووە و ئەم تیپەش لە زۆربەی دیدارەکاندا نزیکەی 99لەسەدی بینەرانی پێک هێنابوو.
 
پلەی سێهەم دراوە بە پڕ شانازیترین تیپی ئەورووپا واتا ڕێئالی مەدریدی ئسپانیا.
ئەم تیپە بە بینەری مامناوەندی 72 هەزار کەسەوە زیاتر لە 88لەسەدی یاریگایان پڕ کردەوە.
تیپەکانی مانچستر یونایتێد و ئینتێر میلانی ئیتالی بە ڕیزەوە و بە بینەری مامناوەندی 69709 و 68844 و لە سەر پلەی چوارم و پێنجمدا ڕاوەستاون.
 
ڕیزبەندی 6 تا 10 تیپی دیکەی ئەورووپا بەم شێوازەیە.
 
6ــ ئاس میلان 66732 هاندەر
7ــ تاتێنهام 61449 هاندەر
8ــ ئۆڵۆمپیکی مارسی 61244 هاندەر
9ـــ ئتلتیکۆی مەدرید 60057 هاندەر
10ـــ ئارسێنال 56817 هاندەر