گەشتی شاخەڕۆیی گروپی شاخەوانی قەرچوغ بو سەر چیای سەفین ئەنجام درا

(0) / / ورزش / وەرزش زایەڵە شاخەوانی قەرەچوغ سەفین


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گەشتی ئەمجارەی گروپی شاخەوانی قەرەچوغ بۆسەر بەرزاییەکانی چیای سەفین ئەنجام درا.

دەستەی ڕاگەیاندنی گروپی شاخەوانی قەرەچوغ: گروپەکەمان کە پێکهاتبووین لە 15ئەندام یەکەم گەشتمان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەنجام دا،   کە لە کەشێکی خۆش و ناوازە و پڕ لە چێژ سەرکەوتین  بۆ سەر چیای سەفین جۆتەدار ، پاش فتارکردنەوە ونان خواردن و پشوێک  لەسەر شاخ ، گەڕاینەوە خاڵی دەستپێک،  سوپاس بۆ خودا بەسەلامەتی گەیشتینەوە شار .

بەشی ڕاگەیاندنی گروپ قەرەچوغ