تیپی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران بەرانبەر بە تیپی ئێمارات سەرکەفت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش هۆکی سەهۆڵ


Mar 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی ئێران لە یەکەمین دیداری خویدا لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بەرانبەر بە تیپی ئێمارات سەرکەفت.

تیپی نیشتمانی هۆکی لەسەر سەهۆڵی خانمانی وڵاتی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی ئاسیا ــ ئوقیانوسیە یەکەم دیداری خۆی بەرانبەر بە ئێمارات ئەنجامدا.

خانمە وەرزشوانانی ئێرانی بە مەبەستی ئامادەبوون لە کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا ـــ ئوقیانوسیە سێهەمی خاکەلێوە گەیشتنە شاری بیشککی قرقیزستان و لە یەکەمین یاری خۆیاندا بەرانبەر بە ئێمارات بە نومایشێکی جوان و بە ئاکامی 16 بەر 0 یارییەکەیان بردەوە.

لە کۆتاییدا خاتوو عەسەل حەیدەری وەکوو باشترین یاریزانی گۆڕەپان هەڵبژێردرا.
خانمە وەرزشوانانی ئێرانی ئەمڕۆ لە دووهەمین دیداری خۆیاندا کاتژمێر 17:30 بە کاتی تاران بەرانبەر بە قرقیزستان یاری دەکەن.