چالاکی دوو قۆڵی تیپی شاخەوانی هەڵگوردی مەهاباد بۆ دوو شوێنی جیاواز

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Mar 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ چالاکی شاخەوانی یانەی هەڵگوردی مەهاباد بە بەشداری دوو تیپی جیاواز بۆ دوو شوێنی جیاواز ئەنجام درا.

چالاکی شاخەوانی یانەی شاخەوانی هەڵگوردی مەهاباد کە پێک هاتوو لە دوو تیپ، و هەر تیپێک بۆ شوێنێکی جیاواز ئەنجام درا. تیمی یەکەم لە ناوچەی نەغەدە سەردانی گڵکۆی نەمرانی سوڵتان بەیاقووبیان کرد و سەرکەوتن بە سەر لووتکەی کێوی بابەسەن.
تیمی دووهەم لە ناوچەی بۆکان سەرکەوتن بۆ سەر لووتکه‌ی کێوی تەرەغە. ئەم گەشتە وەکوو یەکەم گەشتی گرووپی هەڵگوردی مەهاباد لە ساڵی نوێدا هاتە ئەژمار.

هەواڵدەری شاخەوانانی کوردستان