فەیاز و باڵیۆزی ئێران تەئكید لە گرنگی پتەوكردنی هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە حەشدی شەعبی کوردستان عێراق


Mar 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح  فەیاز و باڵیۆزی ئێران لە عێراق محەمەد كازم ئال سادق، جەختیان لە گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.
حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی زایەڵە ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح  فەیاز  ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە و گرنگی هەماهەنگی هەوڵە هاوبەشەكان لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگەكان كرد. هەروەها هەردوولا پرسی بەهێزكردنی هاوكارییەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێكرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە باڵوێزی ئێران ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی سنوورەكان بەرز نرخاند و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەكەی كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكاندا.