زانیاری نوێ لەبارەی دیار نەمانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم
(0) /
زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى هه‌رێم لەبارەی دیار نەمانی پارەی گەنمی جوتیاران رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستان وه‌رزى دروێنه نه‌هاتووه، به‌غدا لەکوێ پاره بۆ گه‌نمى جوتیاران بنێرێت تا دیار نه‌مێنێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانیى هه‌رێم به زایەڵەی راگه‌یاند، باسكردنى پاره بۆ گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان، گوایه به‌غدا ناردوویه‌تى هیچ بنه‌مایه‌كى نییه، خۆ هێشتا له هه‌رێمى كوردستان مانگێكى تر وه‌رزى دروێنه ده‌ست پێ ده‌كات.
وتیشى، ده‌بێت ده‌ست به پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم بكرێت و دواتر قۆناغ به قۆناغ پاره‌كه بنێردرێت، هیچ راست نییه به‌غدا پاره‌ى ناردبێت، به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنى گه‌نم پاره ده‌نێرێت.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه لە بەشێک لە میدیاکانەوە هه‌واڵێك، له‌باره‌ى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بڵاوبۆتەوە، کە به‌غدا پاره‌ی جوتیارانی ناردووه و دیار نه‌ماوه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: