مه‌ترسی شێرپهنچهیان لێده‌كرێت; قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌م جۆره شامپۆیه له‌ناوده‌بات
(0) /
زایەڵە ـ به‌هۆی هه‌بونی ئه‌و مادانه‌ی كه مه‌ترسی توشبونی شێرپهنچهیان لێده‌كرێت، قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر شامپۆ له‌جۆری (بریم لێس) له‌ناوده‌بات.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ پارێزگاریكرن له ته‌ندروستی هاوڵاتیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیمانی به‌دواداچونی بۆ جۆری شامپۆكه ئه‌نجامدا و ریگری له فرۆشتنی كرد، و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی تاقیگه‌یی بریاری له‌ناوبردنی درا.
كه‌یوان خه‌لیل، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی راگه‌یاند، دوای به‌دواداچونكردنیان بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی توشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كردبویه‌وه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان توانیان له‌سه‌رجه‌م ماركیت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، رێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن، كه گومانی لێكرا له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێن.
وتیشی،له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه، و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌توه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها ده‌بیته هۆی روشانی پیست و سوربونه‌وه و خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: