بڕیاردرا بەخەرجکردنی مووچەی وانەبێژان، بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچه وانەبێژان


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ محه‌ممه‌د عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێركاری لە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی مووچەی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو و ئێستا هەموو پەروەردەکانمان ئاگادار کردووتەوە، كە بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی سەردانمان بکەن و دەست بە پێدانی چەكەكان كراوە.
بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری ژمارە 14ـی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
کامەران کەریم