بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەژمار مووچه


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ  بەگوێرەی نوسراوێک حکومەتی عێراق داوای لە هەرێم کردووە زانیاریی فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت تاوەکو لە بانکە حکومییەکانی عێراق هەژماریان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەران بتوانن هەر لە هەرێمی کوردستان لەو بانک و شوێنانە مووچەکەیان وەربگرن کە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.   بەگوێرەی نووسراوەکە، وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کردووە، ناو و زانیاریی فەرمانبەرەکانی، "خێرا" بنێرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەیان بخرێتە سەر بانکە حکومییە فیدراڵییەکان، کە ئەوانیش بریتین لە بانکی عێراق بۆ بازرگانی (تی بی ئای)، بانکی رەشید و بانکی رافیدەین.
نووسراوەکە کە 7ی نیسان بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان نێردراوە، ئاماژە بەوە دەکات، فەرمانبەری هەرێمی کوردستان ئازادە کام یەک لەو سێ بانکە هەڵدەبژێرێت، لەو بانکانە کارتیان بۆ دروست دەکەن و مانگانە مووچەیان بۆ دەنێرن تاوەکو لە لقی بانکەکان و نووسینگە مۆڵەتپێدراوەکانی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان پارەکەیان وەربگرن.

کامەران کەریم