لیستی مووچەی مانگی پێنج بەدوو شێوە ئامادە دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران لەكۆتایی نزیك بووەتەوە و ھێشتا رەوانەی بەغداد نەكراوە، بۆ مانگی پێنجیش دوو لیست ئامادە دەكرێت.
 
سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بەمیدیای فەرمی یەكێتی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە كۆتایی نزیك بوەتەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغداد بكرێت.
 
وتیشی، ھیچ رێنماییەك بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵام فەرمانگەكان بەپێی ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستەكان ئامادە دەكەن، لە ئێستاشدا لیستی مووچەی مانگی ٥ بە پلە بەرزكردنەوە و بەبێ پلە بەرزكردنەوە ئامادە دەكەن.
 
پێشتر ئارام عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی ھەرێم راگەیاندبوو، لەگەڵ بەرێوەبەری میلاكاتی وەزارەتەكان كۆبوونەتەوە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەمانبەرانی ھەرێم، وەزارەتەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی پلەبەرزكردنەوەن، دەبێت تا ١ی ئایار ھەموو وەزارەتەكان لیستی پلەبەرزكردنەوە بنێرن بۆ دیوانی وەزارەتی دارایی.
 
کامەران کەریم