چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە:  ئەردۆغان نەیتوانی سیاسەتێکی دروست لەگەڵ کورد پیادە بکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەردۆغان تورکیا عوسمان گوڵپی


Apr 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لە ڕاستیا هاتنی ئاردۆغان بۆ عێراق گرنگی خۆی هەیە، چونکە تورکیا وەک یەکێک لە وڵاتە کاریگەرەکانی ناوچەکە و یەکێک لەهێزەکانی ناتۆش پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ  عێراق هەیە و چەندین خاڵی هاوبەشی ئەمنی و سیاسی و ئابوری لە نێوان عێراق و تورکیادا هەیە، حەتمەن سەردانی بۆ هەولێر لە دوای بەغداد مانای تر هەڵدەگرێت، بەتایبەت لە دوای ڕەدکردنەوەی کورسی تورکمانەکان و کۆتاکان .

وتیشی، هاتنی ئاردۆغان ڕەنگە بۆ پارتی لەم کاتەدا بەدەستکەوت هەژمار بکرێت بە تایبەت ئەگەر ڕۆڵی هەبێ لە چارەسەر و کەمکردنەوەی خاڵە ناکۆکەکان، لە ڕوویەکیتریشەوە بۆ پارتی جۆرێکە لە مەسج بە ڕکابەرە نەیارەکانی ،ڕاستیەکەی پرسی کورد پرسێکی گرنگە کە تا ئێستا بە چارەسەر نەکراوی مایەوە، گەر لە ڕووی نەتەوەییەوە خوێندنەوە بۆ ئەم سەردانە بکەیت ئەوە قسەیەکیتر هەڵدەگرێت، چونکە ئاردۆغان نەیتوانی سیاسەتێکی دروست لەگەڵ کورد پیادە بکات و بیکاتە قۆناغی چارەسەری، بەڵکو بە پێچەوانەوە قۆناغی حکومڕانی ئاردۆغان قۆناغێکی سەخت بوو بۆ کورد .

ڕونیشیکردەوە، هاتنی هاردۆغان بۆ تەنها پرسێک نیە بەڵکو لەم سەردانەدا چەندین پرسی جدی دەوروژێت و هەر وڵاتەی دەیەوێت خواستەکانی جێ بکاتەوە، بۆ تورکیا گرنگترین ئەو خالانەی لای بایەخی گرنگیان هەیە پرسی ئەمنی و پرسی ئابوریە، تورکیا مەبەستیەتی گورزێکی توند لە قەندیل بوەشێنێت بەرلەوەی بچێتە هەڵبژاردنی داهاتووەوە، بۆ ئەمە یان عێراق ناچار دەکات خۆی چارەسەریان بکات یان،دەیکاتەپاساوبۆلەشکرکێشی زیاتر،ئەوەی ئاردۆغان دەیەوێت زۆرترین سودە بە بەرژەوەندی وڵاتەکەی، هەرچی کردوە دەیەوێت ئابوری وڵاتەکەی گەشە پێبدات و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەهای دراوەکەی دابنێت، حەتمەن لەمەدا پرسی نەوتی ڕەش و پرسی ئاو دوو پرسی گرنگن بۆ تورکیا ،لە ڕاستیدا پرسی لە شکرکێشی بە فراوانی پرسێکی نێوخۆیی نیە بە تەنها، بەڵکو لەشکرکێشی تورکیا کاریگەری لەسەر هەڵوێستی ئێران دەبێت، واتە ئێران و تورکیا بە ئاسانی لە شکرکێشی بۆ ئەو شوێنانە ناکەن کە بە جێ نفوزی یەکی دادەنێن.

ئەوەشی خستەڕوو، پێموانیە پرسی لێدان لە قەندیل و دەرکردنی پەکەکە هێندە ئاسان بێت، چونکە ئەوپرسە تونها پرسی تورکیا نیە بەڵکو پرسی هێزێکە کە پەیوەندی  بتەوی لەگەڵ ئێران و تەنانەی ئەمریکاش هەیە،بۆیە ڕەنگە قورسترین خواستی تورکیا بۆ عێراق چارەسەرکردنی پرسی پەکەکەبێ لە خاکەکەیدا، کە من پێموایە جگە لە رێککەوتنی سێ قۆڵی کە پەکەکە خۆشی ببێتە تەرەفێکی پرس پێکراو  هیچ رێگایەکیتر نیە بۆ ئەو پرسە، چونکە لەشکرکێشی و تەنانەت هاوکاری هەرێم و عێراقیش ناتوانێ بەو ئاسانیە پرسی قەندیل چارەسەر بکات.

کامەران کەریم