باسم عەواد: تەوتین بڕیاری دادگای فیدراڵییە و دەبێـت هـەموو دەسەڵاتەكان پابەندبن پێوەی
(0) /
زایەڵە - باسم عەواد وتەبێژی حكومەتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند، بڕیاری تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری دادگای فیدراڵییە و دەبێت هەموو دەسەڵاتەكان پابەندبن پێوەی.
وتیشی، پێویستە حكومەتی هەرێم هەموو زانیارییەكان لەوبارەیەوە پێشكەش بە حكومەتی فیدراڵ بكات لەنێویشیاندا زانیاریی لەبارەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم زانیاریی لەبارەی و هێزە ئەمنییەكان پێشكەش نەكردوە.
باسی لەوەشکرد، حكومەتی عێراق دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردو بەردەوامیش دەبێت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: