سەفەری وەزیری وەرزشی ئێران بۆ تایلەند بە مەبەستی بینینی بەشی فیناڵی فووتساڵی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فووتساڵ ئاسیا


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، دیداری دواینی پاڵەوانێتی ئاسیا لە نێوان تیپەکانی ئێران و تایلەند لە نزیکەوە دەبینێت.
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵنێری وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران و بەپێی پلانی پێشوەختە، کیومەرسی هاشمی وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، ئەمشەو دەگاتە بانکۆک تاکوو لە نزیکەوە بینەری دیداری نێوان دوو تیپی ئێران و تایلەند بێت لە پێشبڕکێیەکانی فوتساڵی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2024.
 
پاش دیداری تیپی نیشتمانی ئێران و تایلەند و بڕیار وایە، هاشمی بەرەبەیانی ڕۆژی دوشەمە بگەڕێتەوە بۆ ئێران.
 
دیداری نێوان تیپە نیشتمانی ئێران و تایلەند کاتژمێر 14:30 ئەمڕۆ یەکشەمە بەڕێوە دەچێت.
 
کەژاڵ حەمیدی