حەوت كەس لە رووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ کەلار کوردستان


Apr 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  لەسەر رێگای كەلار - ناحیەی باوەنور و نزیك گوندی چاڵەڕەش، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و حەوت كەس برینداربوون. 
 
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای كەلار - ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا سۆرینتۆ) بە ئاراستەی كەلار هاتووە لە نزیك گوندی (چاڵە ڕەش) كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و شەش لە سەرنشینەكانی برینداربوون. 
 
 ئاماژە بەوەش دەكات، بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كران، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
 
کامەران کەریم