لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ئۆتۆمبێل پێکدادان


Apr 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر کەلار - مەرزی پەروێزخان سێ کەس گیانیان لەدەستداوکەسێکیش برینداربوو.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند،  بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و مان بارهەڵگر لە نزیک ناحیەی قۆرەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئاڵتیماکەن.
بریندارەکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

کامەران کەریم