نوسینگەی سەرۆکی حکوومەت: لە هەژماری من دەمانەوێت قۆرخکاری بەغدا  و هەولێر نەبێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەژماری من


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئامانجی سەرەکی ئێمە لە پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

وتیشی، لەم بابەتەدا نامانەوێت نە قۆرخکاریی بەغدا هەبێت نە هی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دەمانەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی و  ئیسلامی و  نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخەینە بەردەستی هاووڵاتییان.

کامەران کەریم