کاندیدێکی یەکێتی:  هەڵبژاردن و دەنگدان مافی خەڵکە و ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەمۆ ئەمین بەرپرسی کۆمیتەی زەڕایەنی یەکێتی و یەکێك لە کاندیدانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پرسی هەڵبژاردن پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە هاوڵاتیانەوە هەیە، دەنگدەر بۆ چوار ساڵ متمانە دەداتە پەرلەمانتاران و ئەوانیش بۆ کابینەی حکومەت، لەوە زیاتر هەر دواکەوتنێکی هەڵبژاردن پێشێلکاریە بەرامبەر بە دەنگی هاوڵاتیان و زیانی بۆ هەرێمەکەمان هەیە وپاشەکشەیە لە پرسی دیموکراسی، بۆیە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە لەو وادەیەی بۆی دانراوە کە ١٠ی٦ی٢٠٢٤ .
وتیشی، پێداگری ئێمە لەسەر هەڵبژاردن پێداگریە لەسەر پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم و مافی دەنگدەر،متمانەشمان بە سەرۆک و کادیر و دەنگدەرانی یەکێتیەکەمان هەیە کە قۆناغی داهاتوو بۆ یەکێتی قۆناغی گەشەکردن و تۆمارکردنی سەرکەوتنەکانمانن.
کامەران کەریم