پەردە لە سەر نیشانی تایبەتی تیپی پەنابەران بۆ ئۆڵۆمپیکی 2024 لابرا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیک(IOC) ڕایگەیاند، تیپی پەنابەران بۆ جاری یەکەم لە ئۆڵۆمپیکی پاریسدا نیشانی تایبەتی خۆیانیان هەیە کە بریتییە لە دڵێکی سوور لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا.

لە بەیاننامەکەی IOCدا هاتووە: ئەو نیشانە دەبێتە هۆی یەکگرتوویی، بەوەی کە هەموومان بە جۆرێک جیاوازین بەڵام هەموومان سەفەرێکمان تێپەڕاند تا بگەینە شوێنێک، ئەو وەرزشوانانە نوێنەری وڵاتێکی تایبەت نین بەڵکوو نوێنەری تیپی ئۆڵۆمپیکی پەنابەرانن. 

تیپی ئۆڵۆمپیکی پەنابەران بریتییە لە 36 وەرزشوان.

کەژال حەمیدی