هەنگاوێكی نوێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەگیرێتەبەر
(0) /
زایەڵە - نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیپێداین هەر كات لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بەدەست بگات دەیخەنە خشتەی بودجەوە و بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەنێرن و دەشڵێت، "لە هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكەن و یەكدەنگیی فراكسیۆنە كوردییەكانی لە پەرلەمان بۆ كۆدەكەنەوە.
عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بە دەست نەگەیشتووە و بەڵێنیدا هەر كاتێك لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بەدەستبگات راستەوخۆ دەیخەنە خشتەی بودجە و دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق ئەو بەڵێنەی پێداین كە بە هەموو شێوەیەك كار لەسەر داواكەمان دەكات.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرایكرد و وتیشی، لە هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ لیستی مامۆستایانی وانەبێژ دەكەن و هەوڵدەدەین كۆدەنگیی فراكسیۆنە كوردییەكانی بۆ كۆبكەینەوە كە بتوانرێت لە خشتەی بودجەدا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەندبكرێت.
کامەان کەریم
تێبينيێك بنێرە: