ئەلقەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریس گڕیان تێ بەر بوو!
(0) /
زایەڵە ـــ خەڵکی ناڕازی لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی پاریسدا، گڕیان لە ئەلقەکانی ئۆڵۆمپیک بەر دا.
لە پایتەختی فەڕنسەدا، خۆپیشاندانی کرێکاران و هەروەها بزووتنەوەی دژە ئۆڵۆمپیک یەکیان گرت و لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا، خەڵکی ناڕازی ئەلقەکانی ئۆڵۆمپیکی پاریسیان سووتاند.
بەپێی ڕاپۆرتی فیگارۆ، نزیکەی 50 هەزار کەس وەکوو نوێنەری سەندیکای کرێکاران لە شاری پاریس خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی، ئەوە لە حاڵێکدایە کە تەنیا پێشبینی بەژداری 15 تا 30 هەزار کەس دەکرا.
یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی هاوینە لە شاری پاریس بەرواری 26 تا 11 ئەگۆست، (5 تا 21ی گەلاوێژ) بەڕێوەدەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: