تیمێکی تایبەتی گروپی شاخەوانی مەقان گەشتێکیان بۆ ناوچەی باڵاکایەتی ئەنجامدا
(0) /
زایەڵە ـــ ڕۆژی هەینی تیمێکی تایبەتی گروپی شاخەوانی مەقان گەشتیكیان ئەنجام دا بۆ سروشتە جوان و دڵگیرەکەی دەڤەری باڵەكایەتی بەبەشداری 5 کەس لەئەندامانی گروپەکە.
دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: سەرەتای گەشتەکەمان لەشاری چەمچەماڵەوە دەستی پێکرد لەکاتژمێر 8ی بەیانی ڕۆژی هەینی بەڕێکەوتین ، یەکەم وێستگەی گەشتەکەمان لە ناحیەی قەسرێ بوو کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆ گەیشتینە قەسرێی دڵگیر لەوێ نوێژی هەینیمان ئەنجامدا و پاشان بەڕێ کەوتین بۆ بەرزترین تاڤگەی کوردستان و عێراق کە تاڤگەی کانی بەستەیە، لەوێ نانی نیوەڕۆمان خوارد و پشوویەکی کورتمان دا و ئاوێزان بوین لەگەڵ سروشتی جوانی ناوچەکە و جوانی تاڤگەکە، لەپاش چرکاندنی چەن وێنەیەکی یادگاری بڕیارمان دا بەڕێ بکەوین بۆ ( گۆمی فێڵاو ) کات ژمێر 5ی ئێوارە گەشتینە گۆمە جوان و ڕازاوەکەی فێڵاو لەوێ بڕیاری شەو مانەوەمان دا دەسمان کرد بە ئامادەکاری بۆ کەمپین کردن و ئامادە کردنی نانی ئێوارە، پاش نان خواردن وپشودان تا درەنگانێکی شەو بەتەماشاکردنی ئاسمانی پڕ ئەستێرەو گفتوگۆکردنەوە شەومان بەڕێکرد.
دەستەی ڕاگەیاندن وتیشی: بەیانی لەپاش بەرچایەک دەستمان کرد بە کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانی کەمپین پاشان بەڕێ کەوتین بۆ گوندی کیکان لەحاجی ئۆمەران کە ناسراوە بە نیشتیمانی گوڵە شلێرەکان پاش گەیشتنمان بە کیکانی و گوڵەشلێرەکان بەڕاستی سەرسام بوین لە جوانی ئەو سروشتە جوانە، پاش گەڕانێکی زۆر چا خواردنێک لەناو گوڵە شلێرەکان و چرکاندنی چەندین وێنەی یادگاری جوان بڕیارماندا بچینە دواوێستگەی گەشتەکەمان کە شاخی سەکران و سەیرانگای سەکران بو پاش گەیشتنمان بە شاخی سەکران لەوێ نانی نیوەڕۆمان ئامادە کرد پاش نان و چا خواردن و نوێژکردنی بە کۆمەڵ چرکاندنی چەن وێنەیەکی یادگاری کۆتایمان بە گەشتەکەمان هێنا سوپاس بۆ خوای گەورە بە سەلامەتی گەڕاینەوە شاری چەمچەماڵی.
تێبينيێك بنێرە: