تێنیسۆرە ئێرانییەکان لە پێشبڕکێیەکانی ئاستی یەکی ئاسیا درەوشانەوە
(0) /
زایەڵە ـــ پێشبڕکێیەکانی تێنیسی تەمەن خوار 14 ساڵی ئاستی یەکی ئاسیا بە میوانداری وڵاتی عەرەبستان بەڕێوەچوو و نوێنەرانی ئێرانی لە بەشی دووکەسیدا پلەی پاڵەوانێتییان بەدەست هێنا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تێنیس، پێشبڕکێیەکانی تێنیسی تەمەن خوار 14 ساڵی ئاستی یەکی ئاسیا لە شاری ڕیازی عەرەبستان بەرواری 8 تا 15ی مانگی گوڵان بەڕێوەچوو کە تێدا 4 وەرزشوانی کوڕ و 1 وەرزشوانی کچی ئێرانی بەشدار بوون.
لەو پێشبڕکێ دووکەسی بەشی کۆڕان نوێنەرانی ئێرانی پێکهاتە لە ڕامتین ڕافێعی و کیارشی سادقی بەرانبەر بە تیپی تایلەند و پاکستان سەرکەفتن و پلەی پاڵەوانێتییان بەدەست هێنا.
بەگشتی 70 تێنیسۆر لە وڵاتانی ئێران، هێند، پاکستان، تایلەند، هۆنگ هۆنگ، چینی تایپە، ڕۆمانی، عەرەبستان، سووریە، ئوردۆن، بەریتانیا، چین، قەزاقستان و لە دوو بەشی کچان و کۆڕان بەشداری ئەو پێشبڕکێیەیان کردووە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: