گەشێک لە لایەن گرووپی شاخەوانی "بەرزەهەڵۆ"ی سەققز بۆ سەر بەرزاییەکانی چلچەمە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش چلچەمە کوردستان


May 05, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی بەرزەهەڵۆی سەققز لە درێژەی کار و چالاکی خۆیدا سەرکەفت بەسەر بەرزاییەکانی شاخی چلچەمەدا

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی بەرزەهەڵۆی سەققز: گرووپی کەژەوانانی "بەرزەهەڵۆ"ی سەققز، میوانی کێوی"چلچەمەی سەربەرز"بوون و ئەم چالاکیە لە ژێر کەش وهەوایێکی زۆر نالەبار، بە بۆنەی ڕێژەبارانی زۆر، کڕێوەی زۆر توند، تەم ومژ و سەرمای سەخت، بەڕێوەچوو و 6 کەس لە شاخەوانانی بەرزەهەڵۆ، توانیان لە ڕێگای ئاوایی"ئیساقاوا، و یەک ڕۆژە، ئەو گەشتە بە تواناییەوە بە ئەنجامی بگەیێنن.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا:  بە هۆی سەختی کەش و هەواوە، تەنیا توانیمان، لووتکەی"شانشین" لە ئامێز بگرین و تەنیا 5 خولەک لە سەر لووتکە ماینەوە و بۆ بەرگری لە گرفتی کەژەوانان، ڕەخسەتی"قۆڵی زڵێخا و ئاواڵان؛ نەدرا.

سپاس و ستایش بۆ خوای باڵادەست کە هەر 6 ئەندام بە سڵامەتی گەڕانەوە بۆ خاڵی دەستپێک.