ئێشویانتێک: بەردەوام باشترین خانمە تێنیسۆری جیهان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێگا ئێشویانتێک تێنیسۆر


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئێگا ئێشویانتێک، خەڵکی لەهێستان بەردەوام وەکوو باشترین خانمە تێنیسۆری جیهان دێتە ئەژمار.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەنجومەنی تێنیسی پرۆفشناڵی خانمانی جیهان(WTA) نوێترین ڕێنکینگی خۆی بڵاو دەکاتەوە کە تێدا بەردەوام ڕیزی یەکەم تایبەتە بە ئێگا ئێشویانتێک.

گۆڕانکاری زۆر لەسەر پێرستی 10 کەسی سەرووی ڕێنکینگی جیهانی ڕووی داوە لەوانە مارکێتا ڤێندرۆسوا، تێنیسۆری خەڵکی چێک بۆ پلەی شەشەم و ژێنگ کینگ ڤێن خەڵکی چین بۆ پلەی حەوتم و ماریا ساکاری خەڵکی یۆنان لە پلەی شەشەمەوە بۆ پلەی هەشتم دابەزین.

10 خانمە تێنیسۆری سەرووی جیهان بەپێی نوێترین ڕێنکینگی ATP بەم شێوازەیە:

1 ــ ئێگا ئێشویانتێک
2ــ ئارینا سۆبۆ لێنکۆ
3ــ کوری گاوف
4ــ ئێلێنا ڕیباکیا
5ــ جێسیکا پێگولا
6ــ مارکتا ڤێندروسوا
7ــ ژێنگ چینگۆن
8ــ ماریا ساکاری
9ــ ئۆنس جابر
10ــ ئێلێنا ئوستاپکۆ

کەژاڵ حەمیدی