پاکدامەن لە کۆڕی 3 شمشێربازی سەرووی جیهاندا جێگیر بووە

(0) / / ورزش / زایەڵە شمشێربازی جیهان عەلی پاکدامەن سێئول


May 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ عەلی پاکدامەن بۆ یەکەمین جار لە مێژووی وەرزشی شمشێربازی ئێراندا، لە کۆڕی 3 شمشێربازی سەرووی جیهاندا جێگیر بووە.

فیدراسیۆنی جیهانی شمشێربازی لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی گرەندپێری سێئول، نوێترین ڕێنکینگی شمشێربازی جیهانی ڕاگەیاند.

لەسەر هەمان ڕاگەیاندن، عەلی پاکدامەن بۆ جاری یەکەم لە نێوان سێ شمشێربازی سەرووی جیهاندا بوونی هەیە، و سەرووتر لە شمشێربازگەلێکی بەناوبانگ و لە بەرچاو وەکوو ئارۆن ژیلاگی لە مەجارستان و پاڵەوانی سێ خولی ئۆڵۆمپیک و ساندرۆ بازادزە لە وڵاتی گوجستان و هەروەها ئێلسیسی لە میسرەوە، جێگیر بووە.

ڕێنکینگی شمسێربازەکانی ئێران بەم شێوەیە:

3ــ عەلی پاکدامەن لە ئێران
27ــ موحەمەد ڕەهبەری
65ــ موحەمەد فتووحی
88ــ فەرزادەی باهر

کەژاڵ حەمیدی